کاتێك شوێنی ورد لەسەر ئامێرەکەت چالاك کرا، تویتێک پێکبهێنە وەک ئەوەی بە شێوەیەکی ئاسایی دەیکەیت. ئەگەر پێشتر شوێنێکت بە تویتەکانتەوە هاوپێچ نەکردووە، لەوانەیە پرسیارێك ببینیت کە پرسیارت لێدەکات ئایا دەتەوێت شوێنی ورد چالاك بکەیت.
لە بۆکسی Tweet compose پەنجە بنێ بە ئایکۆنی شوێن بۆ کردنەوەی لیستی ئەو شوێنانەی کە دەتوانیت هەڵیانبژێریت.
ئەو شوێنە هەڵبژێرە کە دەتەوێت زیاد بکەیت بۆ تویتەکەت.
ئەگەر وێنەیەك هاوپێچ دەکەیت لەگەڵ تویتەکەت کە لە کامێرای ناو ئەپەکەدا گیراوە و پەنجە بنێ بە ئایکۆنی شوێنەکە، شوێنی وردت (پانی و درێژی) پەیوەست دەبێت بە تویتەکەوە و لە ڕێگەی API ەوە دەتوانرێت بدۆزرێتەوە.
بۆ وەشانی پێشووتری تویتەر بۆ iOS، تویتەکەت هەمیشە هەم ناوی شوێنی هەڵبژێردراوی تۆ و هەم شوێنی وردی ئامێرەکەت لەخۆدەگرێت (کە دەتوانرێت لە ڕێگەی API بدۆزرێتەوە) کاتێك تویت دەکەیت.
جارێکی تر کە تویت دەکەیت بە بەکارهێنانی ئەپی تویتەر لەسەر هەمان ئامێر، شوێنی گشتیت بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لەگەڵ تویتەکەتدا پیشان دەدرێت، بە بەکارهێنانی شوێنی ئێستات. بۆ تویتەر بۆ وەشانی iOS پێش 6.26، شوێنی وردت بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی هاوپێچ دەکرێت بە تویتەکە (و دەتوانرێت لە ڕێگەی API بدۆزرێتەوە) لەگەڵ شوێنی گشتی.